پرسیارە سەرەکیەکان

Discover بەرنامەیەکی وێبی مۆبایل و ئەندرۆیدە کە دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە دەیتای خۆڕایی دابینکراو لەلایەن کۆمپانیایەکی مۆبایل کە لە پڕۆژەکە دا بەشداریی کردووە بە کاری بهێنیت بۆ ئەوەی سەردانی وێب بکەیت. ئەو کۆمپانیای مۆبایلە کە لە پڕۆژەکە دا بەشداریی کردووە، هەر ڕۆژ، هەر هەفتە یان هەر مانگ بڕێکی دیاریکراو دەیتایت پێ دەدات.

بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆبایلی هاوکارمان بەرنامەیەکی پاوەجێ پێشکەش بکەین، Discover لە کاتی بەکارهێنانی دەیتای خۆڕایی دا تەنها لە ترافیکی سووک و کەم-باند پاڵپشتی دەکات. هەروا کە لە بەشی زانیاریی تەکنیکیی Discover دا ڕوون کراوەتەوە، کاتێک دەیتای خۆڕایی بە کار دەهێنیت، Discover پاڵپشتی ناکات لە هەندێ تایبەتمەندی وەک پەخشی ڤیدیۆ، دەنگ، پەخشی ڕەوان، گواستنەوەی فایل، یان هەندێ جۆری دیکەی ترافیک کە بە دەیتا هەستیارن. هەمیشە دەتوانیت بڕیار بدەیت کە دەیتای کڕدراو لە کۆمپانیای مۆبایلەکەت بە کار بهێنیت بۆ پێداگەڕان و پەخشی ڤیدیۆ و دەنگی سەر ئینتەرنێت. بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە بەکارهێنانی Discover، پێویستە سیمکارتی کۆمپانیایەکی مۆبایل کە لەم پڕۆژەیە دا بەشداریی کردووە، بخەیتە نێو مۆبایلەکەت.

ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.

ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.

ئەم خزمەتە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.